خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
١ ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
یافەتییەکان
٢ کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
٣ کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
٤ کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم* و ڕۆدانیم. ٥ لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بۆ خاکەکانیان بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمانی خۆی و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان
٦ کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
٧ کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
٨ نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. ٩ ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بە توانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودی ڕاوچییەکی بە توانا لەبەردەم یەزدان.» ١٠ سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار* . ١١ لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، ١٢ هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
١٣ لوودی، عەنامی، لەهابی و نەفتوحییەکان لە نەوەی میسر بوون، ١٤ هەروەها پاتروسی و کەفتۆری و کەسلوحییەکانیش، لە کەسلوحییەکانیش فەلەستی کەوتنەوە.
١٥ کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، ١٦ هەروەها یەبوسی، ئەموری، گرگاشی، ١٧ حیڤی، عەرقی* ، سینی* ، ١٨ ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. ١٩ سنووری کەنعانییەکان لە سەیدائەوە بوو هەتا دەهاتە گرار هەتا غەزە، هەتا دەهاتە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیم، هەتا لەشەع.
٢٠ ئەمانەن نەوەی حام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
٢١ سامیش کوڕی بوو، یافەت برای گەورەی بوو، سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
٢٢ کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
٢٣ کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
٢٤ ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
٢٥ عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ* بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
٢٦ یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت* ، یارەح، ٢٧ هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، ٢٨ عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ٢٩ ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
٣٠ نشینگەکانیان لە مێشاوە هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
٣١ ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
٣٢ ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە، لەدوای لافاوەکە.