پێشەکی
کورتە باسێک سەبارەت بەم بەرنامەیە
بەخێربێیت بۆ ئاپی "پەڕتووکەکەم."
بەکارهێنەری ئازیز، سوپاسی یەزدان دەکەین کە ئێستا دەتوانیت کتێبی پیرۆز بە هەردوو پەیمانی کۆن و نوێوە لەڕێگەی ئەم بەرنامەوە بەکاربهێنیت. لە یەزدانی پەروەردگار داواکارین کە ئەم بەرنامەیە ببێتە مایەی بەرەکەت و پیرۆزی بۆ هەموو لایەک.
خوێنەری خۆشەویست، ئاپی "پەرتووکەکەم" بە هەردوو شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) و دەرهێڵ (ئۆفلاین) ئیش دەکات.
بەکارهێنەری ئازیز، ئەم ئاپە کتێبی پیرۆز بە چوار زمان لەخۆ دەگرێت. بەم هۆیەوە ئەوانەی کە جگە لە زمانی کوردی زمانێکی دیکە دەزانن، دەتوانن سوودێکی زۆری لێ وەربگرن.
ئێمە چاپی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسیمان وەرنەگێڕاوە، وە چاپی کوردیش لەم زمانانەوە وەرنەگێڕدراون. کتێبی پیرۆز لە بنەڕەتدا بە زمانەکانی عیبری و ئارامی و یۆنانی نووسراوە. تیمی وەرگێڕانی چاپی کوردیی کتێبی پیرۆز ئەوپەڕی هەوڵی خۆی داوە لە کاتێکدا بەتەواوی پشت بە چاپە بنەڕەتییەکان ببەستن، وەرگێڕانێکی نوێ و پاراو بخەنە بەردەستی خوێنەران. هەر بۆیە لەوانەیە هەندێک جیاوازی لە وەرگێڕانەکاندا ببینیت.
بۆیە تکایە ئەوەت لەیاد بێت کاتێک کە کتێبی پیرۆز دەخوێنیتەوە، لەبەر ئەوەی لە دەقی بنەڕەتییەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە، وەکو هەر کتێبێکی دیکەی وەرگێڕادراو، دەربڕین و تێگەیشتنەکان دەکرێت هەمەچەشن بن، بەڵام هەموویان لە بنەڕەتدا هەمان واتا دەدەنە دەست.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیی تیمی وەرگێڕان
ئێوەی خۆشەویست دەتوانن لەکاتی هەبوونی هەر پێشنیار و پرسیارێکدا، لەڕێگەی ئەم ئیمێڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
pertukekem@gmail.com