گۆرانی گەشتیاران.
١ لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
٢ ئەی یەزدان،
گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
 
٣ چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت،
ئەی زمانی فێڵباز؟
٤ سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
 
٥ قوڕبەسەرم،
چونکە ئاوارەی مەشەکم*،
کە لە خێوەتەکانی قێدار* نیشتەجێم.
٦ نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
٧ من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم،
ئەوان شەڕخوازن.