زەبوورێکی داود.
١ ئەی یەزدان،
کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟
کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟
 
٢ ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و
ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،
لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و
٣ بە زمانی بوختان ناکات،
کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و
هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،
٤ کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران
بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،
کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،
ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،
٥ کە پارە بە سوود نادات و
بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.
 
ئەوەی ئەم شتانە بکات،
هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.