بنەچەی شاولی بنیامینی
١ بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
ئەشبێل دووەم،
ئەحەرەح سێیەم،
٢ نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
٣ کوڕانی بەلەع:
ئەدار،
گێرا،
ئەبیهود،
٤ ئەبیشوەع،
نەعمان،
ئەحۆحا،
٥ گێرا،
شەفوفان و حورام.
٦ ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن،
کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
٧ نەعمان،
ئاحییا و گێرا.
گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو،
هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
٨ شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو،
پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا،
٩ لە حۆدەشی ژنی،
یۆڤاڤ،
چیبیا،
مێشا،
مەلکام،
١٠ یەعوچ،
ساخیا و میرمای بوو،
ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
١١ لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
١٢ کوڕەکانی ئەلپەعەل:
عێبەر،
میشعام و شەمەد،
شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا.
١٣ هەروەها بەریعە و شەمەع،
ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
١٤ هەروەها ئەحیۆ،
شاشاق،
یەرێمۆت،
١٥ زەڤەدیا،
عەراد،
عەدەر،
١٦ میکائیل،
یەشپا و یۆحا،
کوڕی بەریعە بوون.
١٧ زەڤەدیا،
مەشولام،
حیزقی،
حەڤەر،
١٨ یەشمەری،
یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
١٩ یاقیم،
زکری،
زەبدی،
٢٠ ئەلیعێنەی،
چیلەتەی،
ئەلیێل،
٢١ عەدایا،
بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
٢٢ یەشپەن،
عێبەر،
ئەلیێل،
٢٣ عەبدۆن،
زکری،
حانان،
٢٤ حەنەنیا،
ئیلام،
عەنتۆتیا،
٢٥ یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
٢٦ شەمشەرەی،
شەحەریا،
عەتەلیا،
٢٧ یەعەرەشیا،
ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
٢٨ ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
 
٢٩ یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.
ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،
٣٠ عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
پاشان چوور،
قیش،
بەعل،
نێر،
ناداب،
٣١ گەدۆر،
ئەحیۆ،
زەکەریا و
٣٢ میقلۆت بوو،
میقلۆتیش شیمەعای بوو.
ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان،
لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
٣٣ نێر قیشی بوو،
قیش شاولی بوو،
شاولیش ئەم کوڕانەی بوو:
یۆناتان،
مەلکی‌شوەع،
ئەبیناداب و ئەشبەعل*.
٣٤ یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو،
مەریڤ‌بەعلیش* میخای بوو.
٣٥ ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:
پیتۆن،
مەلەخ،
تەرێیەع و ئاحاز.
٣٦ ئاحاز یەهۆعەدای بوو،
یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو:
عالەمەت،
عەزماڤێت و زیمری؛
زیمریش مۆچای بوو.
٣٧ مۆچا بینەعای بوو،
بینەعا ڕافەی بوو،
ڕافە ئەلیعاسای بوو،
ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
٣٨ ئاچێل شەش کوڕی هەبوو،
ئەمەش ناوەکانیانە:
عەزریقام،
بۆخەرو،
ئیسماعیل،
شەعەریا،
عۆبەدیا و حانان.
هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
٣٩ کوڕەکانی عێشەقی برای:
ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو.
٤٠ کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.
ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.