١ لەدەم ڕووبارەکانی بابل،
لەوێ دانیشتین،
هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.
٢ بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی
قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،
٣ چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،
چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:
«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»
 
٤ چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین
لە خاکێکی بێگانە؟
٥ ئەی ئۆرشەلیم،
ئەگەر لەبیرت بکەم،
با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.
٦ با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت،
ئەگەر یادت نەکەم،
ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.
 
٧ ئەی یەزدان،
ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت* نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،
کاتێک گوتیان:
«تەختی بکەن،
هەتا بناغە تەختی بکەن!»
٨ ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،
دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،
وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!
٩ دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و
بە تاشەبەردیاندا دەدات!