زەبوورێکی داود.
١ گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم،
ئەی یەزدان،
سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم.
٢ لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە.
کەی دێیت بۆ لام؟
 
بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم،
لەناو ماڵی خۆم.
٣ شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم.
 
ڕقم لە کاری یاخیبووانە،
قەت بە منەوە نانووسێت.
٤ دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت،
پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت.
 
٥ ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات،
دەمکوتی دەکەم،
لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز
بەرگە ناگرم.
 
٦ چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم،
ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن.
 
٧ ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات،
لە ماڵی من دانانیشێت،
ئەوەی درۆ بکات،
لەبەرچاوی من ناوەستێت.
 
٨ بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی
دەمکوت دەکەم،
لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم،
هەموو ئەوانەی گوناهبارن.