زەبوورێکی ستایش.
١ ئەی هەموو زەوی،
هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
٢ بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،
بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.
٣ بزانن کە یەزدان خودایە،
ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،
ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.
٤ بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی*،
بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،
سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
٥ چونکە یەزدان چاکە و
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،
دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.