وەڵامی سێیەمی بیلدەد
١ بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:
٢ «دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛
ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.
٣ ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟
ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟
٤ ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟
لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟
٥ ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە و
ئەستێرەکانیش بێگەرد نین،
٦ ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،
ئادەمیزاد کە کرمێکە!»