ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە
١ ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن،
ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە،
ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا،
هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی،
٢ لەگەڵ زروبابل،
یەشوع،
نەحەمیا،
سەرایا،
ڕەعێلایا،
مۆردەخای،
بیلشان،
میسپار،
بیگڤەی،
ڕەحوم و بەعەنا):
 
ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:
٣ نەوەی پەرعۆش،
دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
٤ نەوەی شەفەتیا،
سێ سەد و حەفتا و دوو؛
٥ نەوەی ئارەح،
حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛
٦ نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب،
دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛
٧ نەوەی ئیلام،
هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
٨ نەوەی زەتو،
نۆ سەد و چل و پێنج؛
٩ نەوەی زەکای،
حەوت سەد و شەست؛
١٠ نەوەی بانی،
شەش سەد و چل و دوو؛
١١ نەوەی بێڤەی،
شەش سەد و بیست و سێ؛
١٢ نەوەی عەزگاد،
هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛
١٣ نەوەی ئەدۆنیقام،
شەش سەد و شەست و شەش؛
١٤ نەوەی بیگڤەی،
دوو هەزار و پەنجا و شەش؛
١٥ نەوەی عادین،
چوار سەد و پەنجا و چوار؛
١٦ نەوەی ئاتێر لە حەزقیا،
نەوەد و هەشت؛
١٧ نەوەی بێسای،
سێ سەد و بیست و سێ؛
١٨ نەوەی یۆرا،
سەد و دوازدە؛
١٩ نەوەی حاشوم،
دوو سەد و بیست و سێ؛
٢٠ نەوەی گیبار،
نەوەد و پێنج.
 
٢١ پیاوانی بێت‌لەحم،
سەد و بیست و سێ؛
٢٢ پیاوانی نەتۆفا،
پەنجا و شەش؛
٢٣ پیاوانی عەناتۆت،
سەد و بیست و هەشت؛
٢٤ پیاوانی عەزماڤێت،
چل و دوو؛
٢٥ پیاوانی قیریەت یەعاریم،
کەفیرا و بئێرۆت،
حەوت سەد و چل و سێ؛
٢٦ پیاوانی ڕامە و گەڤەع،
شەش سەد و بیست و یەک؛
٢٧ پیاوانی میخماس،
سەد و بیست و دوو؛
٢٨ پیاوانی بێت‌ئێل و عای،
دوو سەد و بیست و سێ؛
٢٩ پیاوانی نەبۆ،
پەنجا و دوو؛
٣٠ پیاوانی مەگبیش،
سەد و پەنجا و شەش؛
٣١ پیاوانی ئیلامەکەی دیکە،
هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
٣٢ پیاوانی حاریم،
سێ سەد و بیست؛
٣٣ پیاوانی لۆد،
حادید و ئۆنۆ،
حەوت سەد و بیست و پێنج؛
٣٤ پیاوانی ئەریحا،
سێ سەد و چل و پێنج؛
٣٥ پیاوانی سەنائا،
سێ هەزار و شەش سەد و سی.
 
٣٦ کاهینەکان:
نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع،
نۆ سەد و حەفتا و سێ.
٣٧ نەوەی ئیمێر،
هەزار و پەنجا و دوو.
٣٨ نەوەی پەشحور،
هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.
٣٩ نەوەی حاریم،
هەزار و حەڤدە.
 
٤٠ لێڤییەکان:
نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا،
حەفتا و چوار.
 
٤١ گۆرانیبێژەکان:
نەوەی ئاساف،
سەد و بیست و هەشت.
 
٤٢ نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا:
نەوەکانی
شەلوم،
ئاتێر،
تەلمۆن،
عەقوڤ،
حەتیتا و شۆڤای،
هەموویان سەد و سی و نۆ.
 
٤٣ خزمەتکارانی پەرستگا:
نەوەکانی
چیحا،
حەسوفا،
تەباعۆت،
٤٤ قێرۆس،
سیعەها،
پادۆن،
٤٥ لەڤانا،
حەگاڤا،
عەقوڤ،
٤٦ حاگاڤ،
شەلمای،
حانان،
٤٧ گیدێل،
گەحەر،
ڕەئایا،
٤٨ ڕەچین،
نەقۆدا،
گەزام،
٤٩ عوزە،
پاسێیەح،
بێسەی،
٥٠ ئەسنا،
مەعونیم،
نەفوسیم،
٥١ بەقبوق،
حەقوفا،
حەرحور،
٥٢ بەچلوت،
مەحیدا،
حەرشا،
٥٣ بەرقۆس،
سیسرا،
تەمەح،
٥٤ نەچیەح و حەتیفا.
٥٥ نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
نەوەکانی
سۆتەی،
هەسۆفەرەت،
پەرودا،
٥٦ یەعلا،
دەرکۆن،
گیدێل،
٥٧ شەفەتیا،
حەتیل،
پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.
٥٨ سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان،
سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
 
٥٩ ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح،
تێل‌حەرشا،
کەروڤ،
ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن،
بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
٦٠ نەوەکانی
دەلایا،
تۆڤییا و نەقۆدا،
شەش سەد و پەنجا و دوو.
 
٦١ لە نەوەی کاهینەکانیش:
نەوەکانی
حۆڤەیا،
هەقۆچ و بەرزیلەی،
کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.
٦٢ ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان،
بەڵام نەدۆزرانەوە،
لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
٦٣ پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم* دادەنرێت.
 
٦٤ هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
٦٥ جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون،
هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
٦٦ حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ،
دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
٦٧ چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.
 
٦٨ هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم،
بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان،
بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.
٦٩ بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی،
شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای* زیو،
لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.
٧٠ کاهین،
لێڤی،
گۆرانیبێژ،
دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا،
لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە،
لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون،
پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.