نامەی یەهوزا
کورتە باسێک
هەرچەندە برای مەسیحە لە مریەمی دایکییەوە (بڕوانە مەتا ١٣‏:٥٥ و مەرقۆس ٣‏:١‏‏)، بەڵام یەهوزا خۆی بە برای یاقوب دەناسێنێ، کە کەسایەتییەکی گەورە بووە لەناو کڵێسادا (بڕوانە نامەی یاقوب). خۆی لە نێردراوەکان جیا دەکاتەوە و ڕێزی زیاتر لەوان دەگرێت.
یەهوزا نزیکەی ساڵی (٦٥ ز.) ئەم نامەیە بۆ باوەڕداران بە گشتی دەنووسێت.
حەزی دەکرد سەبارەت بە ڕزگاری بنووسێ، بەڵام بابەتێکی لەوە گرنگتری وروژاند سەبارەت بە چەند بیرێکی چەواشەکار و لەڕێ لادەر بۆ نیعمەتی خودا، کە بەڕەڵایی لێدەکەوێتەوە. «هەرچەندە زۆر بە پەرۆش بووم تاکو لەبارەی ڕزگاریی هاوبەشمانەوە بۆتان بنووسم، بەڵام… تێبکۆشن بۆ ئەو باوەڕەی کە تەنها جارێک دراوەتە دەست گەلی پیرۆزی خودا.» (‏ ٣‏‏). یەهوزا بە پێناساندنی نیعمەتی ڕاستەقینەی خودا، باوەڕداران هاندەدا بۆ دژایەتیکردنی فێرکردنی مامۆستایانی درۆزن. دەکرێ ئەم نامەیە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بکەین:
١. هۆیەکانی نووسینی ئەم نامەیە (‏ ٣‏–٤).
٢. نموونەی مامۆستایانی درۆزنی سزادراو (‏ ٥‏–٧).
٣. ئاگادارکردنەوە لە دژی مامۆستایانی درۆزن (‏ ٨‏–١٦).
٤. هاندان بۆ بنیادنانی باوەڕداران (‏ ١٤‏–٢٤).