بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان* هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.»
١ ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،
بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.
٢ ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
قسەکانی دەمم ببیستە.
٣ چونکە بێگانە لێم هەستاون،
دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،
ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.*
٤ بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،
پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.
٥ با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،
بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.
٦ ئەی یەزدان، بەخشینی* ئازادت پێشکەش دەکەم،
ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.
٧ چونکە لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،
سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.