دووەم نامەی پۆڵس بۆ تیمۆساوس
کورتە باسێک
پۆڵس لەدوای چوارەم گەشتی مزگێنیدەریێتییەکەی، وەک تاوانبارێک خرایە ناو کۆتی بەندیخانەوە ‏(١‏:١٦‏)‏. ئەو لەژێر دەسەڵاتی ستەمکارانەی نیڕۆی ئیمپراتۆردا بوو، کە لە نزیکەی ساڵی (٦٦‏ ز.) ئەم نامەیەی بۆ تیمۆساوسی خۆشەویستی نووسیوە. پۆڵس دەیزانی کە لە مەرگ نزیک بووەتەوە ‏(٤‏:٦‏-٨‏)‏، دەیویست مەشخەڵی خزمەتەکەی ڕادەستی نەوەی نوێ بکات «ئەوەی لەبەردەم چەندەها شایەتدا لە منت بیستووە، بە خەڵکی دڵسۆزی بسپێرە کە لێهاتوو بن، خەڵکی دیکەش فێربکەن.» ‏(٢‏:٢‏)‏. بۆ زانیاری لەسەر کەسایەتی تیمۆساوس، بڕوانە پێشەکی نامەی یەکەم.
سێ هۆکار لە پشت نووسینی ئەم نامەیەوە بوون:
١. پۆڵس هەستی بە تەنهایی دەکرد، چونکە زۆربەی خزمەتکاران بەجێیان هێشتبوو، جگە لە لۆقا ‏(١‏:١٥‏–٤‏:٩‏-١٢‏)‏. دوو جار داوای هاتنی تیمۆساوسی کرد، چونکە تیمۆساوسی بە کوڕی خۆی دانابوو.
٢. پۆڵس لە کاتی چەوسانەوەدا بایەخی بە کاروباری کڵێساکان دەدا. تیمۆساوسی هاندەدا بۆ پاراستنی پەیامی مەسیح، «سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە،» ‏(١‏:١٤‏)‏ هەروەها بۆ بەردەوام بوون لە ڕاگەیاندنی مژدەکە ‏(٤‏:٢‏)‏ و ئامادەبوون بۆ چێژتنی ئازار لە پێناویدا ‏(١‏:٨‏؛ ٢‏:٣‏)‏.
٣. دەیویست لە ڕێگای تیمۆساوسەوە پەیامەکەی ئاراستەی کڵێسای ئەفەسۆس بکات ‏(٤‏:٢٢‏)‏.