دووەم نامەی پۆڵس بۆ کڵێسای سالۆنیکی
کورتە باسێک
لە نزیکەی ساڵی (٥٢ ز.)، لەدوای نزیکەی شەش مانگ لە نووسینی نامەی یەکەم، پۆڵس ئەم نامەیەی نووسی. لەدوای گەڕانەوەی سیلا و تیمۆساوس لە گەیاندنی نامەی یەکەم، دیسان لە کۆرنسۆسەوە درێژەی نامەی یەکەمی نووسی. (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پێشەکی نامەی یەکەم.)
ئەم نامەیە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر هاتنەوەی مەسیح چڕدەبێتەوە: «دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی گەورەمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە.» ‏(٢‏:١‏-٢‏)‏. ناوەڕۆکی نامەکە سێ مەبەستی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
١. هاندانی باوەڕداران لەسەر خۆڕاگرییان لەژێر چەوسانەوە ‏(١‏:٣‏-١٢‏)‏.
٢. ڕاستکردنەوەی ئەو بیرە هەڵانەی سەبارەت بە هاتنەوەی مەسیحن ‏(٢‏:١‏-١٢‏)‏.
٣. ڕاسپاردنیان بۆ ئەوەی واز لە تەمبەڵی بهێنن و کار بکەن، «ئەوەی حەز نەکات کار بکات، ناخوات.» ‏(٣‏:١٠‏)‏. هەروەها بڕوانە ‏(٣‏:١٣‏–٣‏:١٥‏)‏.