گۆرانی گەشتیاران.
١ چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،
تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.
٢ بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،
وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،
ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،
بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.
 
٣ لەگەڵمان میهرەبان بە،
ئەی یەزدان،
لەگەڵمان میهرەبان بە!
چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.
٤ گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،
لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.