<<
<
زەبوورەکان
134
>
>>
گۆرانی گەشتیاران.
١
ستایشی یەزدان بکەن،
ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان،
ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.
٢
لە پیرۆزگاکە
*
دەست بەرزبکەنەوە و
ستایشی یەزدان بکەن.
٣
با یەزدان،
دروستکەری ئاسمان و زەوی،
لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.