گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
١ ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،
کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!
 
٢ وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،
کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ،
ڕیشی هارون،
کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.
٣ وەک شەونمی حەرمۆن* کە دێتە خوارێ
بەسەر کێوی سییۆن،
چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا،
ژیانی هەتاهەتایی.