زەبووری ١٣١
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
١ ئەی یەزدان،
نە دڵم بەفیزە و
نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،
خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.
٢ بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە،
وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،
گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.
٣ ئەی ئیسرائیل،
هیوات بە یەزدان هەبێت،
لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.