گۆرانی گەشتیاران.
١ ئەی یەزدان،
لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!
٢ ئەی پەروەردگار،
گوێ لە دەنگم بگرە!
با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.
 
٣ ئەی یەزدان،
ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت،
ئەی پەروەردگار،
کێ دەوەستێت؟
٤ بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە،
بۆ ئەوەی لێت بترسین.
 
٥ چاوەڕێی یەزدان دەکەم،
گیانم چاوەڕێی دەکات،
هیوام بە بەڵێنەکانییەتی.
٦ گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات،
زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان،
زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان.
 
٧ ئەی ئیسرائیل،
هیوات بە یەزدان هەبێت،
چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە،
توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.
٨ هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە
لە هەموو گوناهەکانی.