١ هەلیلویا!
ستایشی خودا بکەن،
لە پیرۆزگاکەی،
ستایشی بکەن،
لە گەردوونی هێزی،
٢ ستایشی بکەن،
بۆ پاڵەوانیێتی،
ستایشی بکەن،
بەپێی زۆری مەزنایەتی،
٣ بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن،
بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن،
٤ بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن،
بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن،
٥ بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن،
بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن!
٦ با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات!
هەلیلویا.