گۆرانی گەشتیاران.
١ «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
٢ «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
٣ جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
٤ بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.
 
٥ با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن.
٦ با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
٧ ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر*.
٨ با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»