گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.
١ ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،
وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
٢ بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.
 
٣ بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
پاداشتی بەری سکن.
٤ وەک تیری دەستی پاڵەوان،
ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
٥ خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
شەرمەزار نابێت کە لە دادگا* لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.