بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە.
١ ئەی خودایە،
خێرابە بۆ دەربازکردنم،
ئەی یەزدان،
پەلە بکە لە یارمەتیدانم.
 
٢ با شەرمەزار و سووک بن
ئەوانەی گیانی منیان دەوێت،
با ببەزن و ڕیسوا بن
ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.
٣ با هەڵبێن لە شەرمان
ئەوانەی پێم دەڵێن:
«هۆی ها!
هۆی ها!»
٤ بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،
شاد و دڵخۆش بن.
با هەمیشە بڵێن:
«مەزن بێت خودا!»
ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.
 
٥ بەڵام سەبارەت بە من،
هەژار و نەدارم،
خودایە،
خێرا وەرە بۆ لام.
یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،
ئەی یەزدان،
دوامەکەوە.