١ ئەی خودایە،
ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،
پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،
لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.
٢ تۆ خودا و قەڵای منی.
بۆ وازت لێ هێنام؟
بۆچی دەبێت بناڵێنم،
بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟
٣ ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،
با ئەوان ڕێنماییم بکەن،
با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت،
بۆ نشینگەکەت.
٤ ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،
خودای خۆشی و دڵشادیم،
خودایە،
خودای من،
بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.
 
٥ ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
ئومێدت بە خودا هەبێت،
چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،
ئەو ڕزگارکەر و خودامە.