ڕۆژی دەنگی کەڕەنا
١ «”لە یەکی مانگی حەوت،
کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەبەستن،
هیچ کارێکی ئاسایی ناکەن،
بۆتان دەبێتە ڕۆژی دەنگی کەڕەنا.
٢ قوربانی سووتاندنێک دەکەن بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە،
یەک جوانەگا و یەک بەران و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ،
٣ هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو،
سێ دەیەکی ئێفەیەک* بۆ جوانەگاکە و دوو دەیەک بۆ بەرانەکە و
٤ دەیەکێک* بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە.
٥ گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناە بۆ کەفارەتکردن بۆتان،
٦ سەرەڕای قوربانی سووتاندنی سەرەمانگان و ڕۆژانە،
لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەیان و شەرابە پێشکەشکراوەکەیان وەک نەریتەکەیان،
قوربانی بە ئاگرن بۆ یەزدان،
ئەو بۆنەیە کە یەزدان پێی خۆشە.
ڕۆژی کەفارەت
٧ «”لە ڕۆژی دەیەمی ئەم مانگی حەوتەدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەبەستن و گیانی خۆتان زەلیل* دەکەن،
هیچ کارێک ناکەن.
٨ قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن،
ئەو بۆنەی پێی خۆشە،
یەک جوانەگا و یەک بەران و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ بن،
لەلایەن ئێوەوە دەبێت.
٩ پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو،
سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ جوانەگا و دوو دەیەک بۆ بەران و
١٠ دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە.
١١ گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی گوناە بۆ کەفارەتکردن و قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان.
جەژنی کەپرەشینە
١٢ «”لە ڕۆژی پازدەی مانگی حەوتیش کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەبەستن،
هیچ کارێکی ئاسایی ناکەن و حەوت ڕۆژ بۆ یەزدان دەیکەن بە جەژن.
١٣ قوربانی سووتاندنیش پێشکەش دەکەن،
قوربانی بە ئاگر،
ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە،
سێزدە جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ لەلایەن ئێوەوە دەبێت.
١٤ پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو،
سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ هەریەک لە سێزدە جوانەگاکە و دوو دەیەک بۆ هەریەک لە دوو بەرانەکە.
١٥ دەیەکێک بۆ هەریەک لە چواردە بەرخەکە.
١٦ هەروەها گیسکێکی نێر بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
١٧ «”لە ڕۆژی دووەم دوازدە جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
١٨ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان.
١٩ گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان.
٢٠ «”لە ڕۆژی سێیەم یازدە جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
٢١ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان.
٢٢ هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٢٣ «”لە ڕۆژی چوارەم دە جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
٢٤ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان.
٢٥ هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٢٦ «”لە ڕۆژی پێنجەم نۆ جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
٢٧ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان هەروەک نەریتەکەیان.
٢٨ گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٢٩ «”لە ڕۆژی شەشەم هەشت جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
٣٠ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان.
٣١ هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٣٢ «”لە ڕۆژی حەوتەم حەوت جوانەگا و دوو بەران و چواردە بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ ئامادە بکەن.
٣٣ لەگەڵ جوانەگاکان و بەرانەکان و بەرخەکان،
پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان ئامادە بکەن،
بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان.
٣٤ هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٣٥ «”لە ڕۆژی هەشتەم ئاهەنگی کۆتایی دەگێڕن،
هیچ کارێکی ئاسایی ناکەن.
٣٦ قوربانی سووتاندن پێشکەش دەکەن،
قوربانی بە ئاگر،
ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە،
یەک جوانەگا و یەک بەران و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ،
٣٧ پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ جوانەگا و بەران و بەرخەکان بەگوێرەی ژمارەیان وەک نەریتەکەیان،
٣٨ گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه،
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
٣٩ «”لە جەژنەکانتان،
سەرەڕای نەزر و بەخشینە ئازادەکانتان،
ئەمانە بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن:
قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو و قوربانی هاوبەشی.“»
٤٠ موسا بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کرد،
لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا دوا.