گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
١ ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە و
نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،
خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.
٢ بەڵکو گیانم ئارام و کپ کردووە،
وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،
گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.
٣ ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،
لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.