گۆرانی گەشتیاران.
١ لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،
بە دەنگمەوە هات.
٢ ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
٣ چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
٤ تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
٥ قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم* ،
کە لە خێوەتەکانی قێدار* نیشتەجێم.
٦ نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
٧ من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.