حەبەقوق
کورتە باسێک
خۆشی و ئارامیت هەبێت لەنێو جیهانی ستەمکار، بە متمانە بوون بە خودایەک کە دڵسۆزە لە بەڵێنەکانی بۆ گەلەکەی خۆی و هەروەها بەزاندنی خراپە.‏
 
حەبەقوق لە ساڵانی کۆتایی وێرانبوونی ئۆرشەلیم لە ساڵی ٥٨٦ پ. ز. دەرکەوت، لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتەم بە چاوی پێشبینی ئەو سزایەی بینی کە بەسەر یەهودا دێت، بە دڵگرانییەوە پرسی: بۆچی خودا ڕێ دەدات خراپە بەسەر یەهودا بێت؟ چۆن خودا ڕازی دەبێت کە نەتەوەیەکی بتپەرستی وەک بابلییەکان بۆ سزادانی یەهودا بەکاربهێنێت لەسەر خراپەکانیان؟ خودا وەڵامی نیگەرانییەکەی حەبەقوقی دایەوە و زیاتر لەوەی بۆ ئاشکرا کرد کە داوای دەکرد، بینینی پێ بەخشی. ئەو بینینە نوێیە بۆ ناسینی خودایە، هەروەها دەرکەوتنی کەموکوڕی پێغەمبەرە بەرامبەر بە تەواوی خودا، ئازایەتی پێ بەخشی بۆ بەرگەگرتنی ئازارەکانی ئەو ڕۆژە ڕەشە.
باڵادەستیی خودا و لاوازی مرۆڤ بۆ ئەوەی پشت بە خودا ببەستێ تەوەری سەرەکی ئەم پەڕتووکەن. خودا جڵەوی هەموو نەتەوەکانی لە دەستە، بەو ئاراستەیەیدا دەبات کە بە باشی دەزانێت. لەبەر ئەوە پێویستە مرۆڤ متمانە بە خودا بکات، نەک گومان لە دادپەروەرییەکەی بکات ‏(٢‏:٤‏)‏. کاتێک مرۆڤ ئەو هەڵوێستە دەگرێتەبەر ئەو کاتە دەتوانێ تەماشای دیمەنە دوورەکان بکات و لە واتای ڕاستەقینەی قووڵتری خودا ڕابمێنێت، توانای بەرگەگرتنی بارودۆخەکانی دەبێت هەرچەندە قورس بن. ئێمە نازانین بەیانی چی بۆ ئامادە کردووین، بەڵام خودا داهاتوومان دەزانێت، پێویستە ئێمە بە تەواوی پشتی پێ ببەستین.