گۆرانی گەشتیاران.
١ خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،
ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.
٢ بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،
خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.
٣ ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،
کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.
٤ ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت
ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.
 
٥ یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،
چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت
هەموو ڕۆژانی ژیانت و
٦ منداڵی منداڵەکانت ببینیت!
ئاشتی بۆ ئیسرائیل!