گۆرانی گەشتیاران.
١ کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
وامان لێهات وەک خەون ببینین.
٢ ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
٣ یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
شادمان بووین.
 
٤ ئەی یەزدان،
ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،
وەک جۆگەکانی نەقەب*.
٥ ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
٦ ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
بە هەلهەلەوە دێتەوە و
بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.