خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
١ ئەمانەش نەوەکانی نوحن،
سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
یافەتییەکان
٢ کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر،
ماگۆگ،
مادەی،
یاڤان،
توبال،
مەشەک و تیراس.
٣ کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز،
ڕیفەت و تۆگەرما.
٤ کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا،
تەرشیش،
کیتیم* و ڕۆدانیم.
٥ لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان* بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە،
هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان
٦ کوڕەکانی حام:
کوش،
میسر،
پووت و کەنعان.
٧ کوڕەکانی کوش:
سەبا،
حەڤیلا،
سەڤتا،
ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
٨ نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،
کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
٩ ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا.
لەبەر ئەمەیە دەگوترێت:
«وەک نەمرودیت،
ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»
١٠ سەرەتای شانشینەکەی بابل،
ئەرەک،
ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار*.
١١ لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور،
لەوێ نەینەوا،
ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،
١٢ هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
١٣ میسر باوکی
لوودی،
عەنامی،
لەهابی،
نەفتوحی،
١٤ پاتروسی و کەفتۆری بوو،
هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
١٥ کەنعان باوکی
سەیدا بوو،
کە نۆبەرەکەی بوو،
لەگەڵ حیتییەکان،
١٦ هەروەها یەبوسی،
ئەمۆری،
گرگاشی،
١٧ حیڤی،
عەرقی*،
سینی*،
١٨ ئەرڤادی،
چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە.
١٩ سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە،
پاشان بە سەدۆم،
عەمۆرا،
ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
٢٠ ئەمانە نەوەی حامن،
بەپێی هۆز و زمانیان،
لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
٢١ سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو.
سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
٢٢ کوڕەکانی سام:
ئیلام،
ئەشوور،
ئەرپەکشاد،
لوود و ئارام.
٢٣ کوڕەکانی ئارام:
عوچ،
حوول،
گەتەر و مەشەک.
٢٤ ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
٢٥ عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ* بوو،
چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا.
براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
٢٦ یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد،
شەلەف،
حەچەرماڤەت*،
یارەح،
٢٧ هەدۆرام،
ئوزال،
دیقلە،
٢٨ عۆبال،
ئەبیمائێل،
شەبا،
٢٩ ئۆفیر،
حەڤیلا و یۆڤاڤ.
هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
٣٠ نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
٣١ ئەمانەن نەوەی سام،
بەپێی هۆزیان و زمانیان،
لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
 
٣٢ ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان.
لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.