زەبووری ١١٧
١ ئەی هەموو نەتەوەکان،
ستایشی یەزدان بکەن!
ئەی هەموو گەلان،
ستایشی بکەن،
٢ چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بەسەرمانەوە گەورەیە،
دڵسۆزی یەزدانیش هەتاهەتاییە!
هەلیلویا!