نامەی پۆڵس بۆ فلیمۆن
کورتە باسێک
فلیمۆن باوەڕدارێکی ناسراو بوو لە شاری کۆلۆسی، ماڵەکەی خۆی کردبووە کڵێسا بۆ باوەڕداران و تێیدا کۆدەبوونەوە. فلیمۆن کۆیلەیەکی هەبوو بە ناوی ئۆنسیمۆس، کە لە ماڵەکەی هەڵاتووە. بەپێی یاسای ڕۆمانی ئەو کاتە سزاکەی قورس بووە. لەدوای ئەوەی کە پۆڵس لە بەندیخانە ئۆنسیمۆس دەناسێت و ڕێگای مەسیحی پێ دەناسێنێت ‏(١‏:١٠‏)‏، ئەم نامە تایبەتییە دەنووسێت و خراپە و باجەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و داوا لە فلیمۆن دەکات وەک برایەک لە باوەڕدا وەریبگرێتەوە: «ئەگەر من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە.» ‏(١‏:١٧‏)‏.
نزیکەی ساڵی (٦٠ ز.) کاتێک پۆڵس لە ڕۆما لە بەندیخانە بووە، ئەم نامەیە و نامەکانی کۆلۆسی و ئەفەسۆسی نووسیوە.