یەساخار
١ کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
تۆلاع،
پوڤە،
یاشوڤ و شیمرۆن.
٢ کوڕەکانی تۆلاع:
عوزی،
ڕەفایا،
یەریێل،
یەحمەی،
یەڤسام و ساموئێل،
کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون.
نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود،
ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو،
بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
٣ کوڕەکەی عوزی:
یزرەحیا بوو،
کوڕەکانی یزرەحیاش:
میکائیل،
عۆبەدیا،
یۆئێل و یەشیا،
ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون.
٤ بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان،
سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ،
چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
٥ خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار،
جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
بنیامین
٦ کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
بەلەع،
بەکەر و یەدیعێل.
٧ کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
ئەچبۆن،
عوزی،
عوزیێل،
یەریمۆت و عیری،
ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون،
نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
٨ کوڕەکانی بەکەریش:
زەمیرا،
یۆعاش،
ئەلیعەزەر،
ئەلیۆعێنەی،
عۆمری،
یەرێمۆت،
ئەبیا،
عەناتۆت و عالەمەت،
هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون.
٩ لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران،
بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
١٠ کوڕەکەی یەدیعێلیش:
بلهان بوو،
کوڕەکانی بلهانیش:
یەعوش،
بنیامین،
ئێهود،
کەنعەنا،
زێتان،
تەرشیش و ئەحیشاحەر.
١١ هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون،
حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
١٢ شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون،
حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
نەفتالی
١٣ کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل،
گۆنی،
یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە* بوون.
مەنەشە
١٤ نەوەکانی مەنەشە:
نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی:
ماکیری باوکی گلعاد.
هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو.
١٥ ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو،
کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو.
هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو،
کە تەنها کچی هەبوو.
١٦ مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو،
کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
١٧ کوڕەکەی ئولامیش:
بدان بوو.
ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
١٨ هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
١٩ کوڕەکانی شەمیداعیش:
ئەحیان،
شەخەم،
لیقحی و ئەنیعام.
ئەفرایم
٢٠ نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
شوتەلەح کوڕی ئەفرایم،
بەرەد کوڕی شوتەلەح،
تەحەس کوڕی بەرەد،
ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد،
بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن،
لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون،
کوژران.
٢٢ جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن.
٢٣ پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە،
چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو.
٢٤ هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
٢٥ ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو،
ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
تەلەح کوڕی ڕەشەف،
تەحەن کوڕی تەلەح،
٢٦ لەعدان کوڕی تەحەن،
عەمیهود کوڕی لەعدان،
یەشوع کوڕی نون.
٢٨ زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون،
بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی،
هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی.
٢٩ بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا،
بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون.
لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
ئاشێر
٣٠ کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە،
یەشڤە،
یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
٣١ کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل،
مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
٣٢ کوڕەکانی حەڤەر:
یەفلێت،
شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
٣٣ کوڕەکانی یەفلێت:
پاسەک،
بیمهال و عەشڤات.
ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
٣٤ کوڕەکانی شۆمێر:
ئەحی،
ڕوهگا،
هوبا و ئارام.
٣٥ کوڕەکانی هێلەمی براشی:
چۆفەح،
یەمناع،
شێلەش و عامال.
٣٦ کوڕەکانی چۆفەح:
٣٨ کوڕەکانی یەتەر:
یەفونە،
پیسپا و ئەرا.
٣٩ کوڕەکانی عولا:
ئارەح،
حەنیێل و ڕیچیا.
٤٠ هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون.
گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون.
بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.