گۆرانی گەشتیاران.
١ «لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
٢ «لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
٣ جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
٤ بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.
٥ ڕیسوا بن و ببەزن،
هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە.
٦ بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
٧ ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر* .
٨ با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»