کوڕەکانی داود
١ ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کەرمەلی بوو؛
٢ سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
٣ پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
٤ داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ٥ ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. ٦ هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، ٧ نۆگە، نەفەگ، یافیع، ٨ ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. ٩ هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
پاشاکانی یەهودا
١٠ کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
ئاسا کوڕی ئەبیا،
یەهۆشافات کوڕی ئاسا،
١١ یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
١٢ ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
یۆتام کوڕی عەزەریا،
١٣ ئاحاز کوڕی یۆتام،
حەزقیا کوڕی ئاحاز،
مەنەشە کوڕی حەزقیا،
١٤ ئامۆن کوڕی مەنەشە و
یۆشیا کوڕی ئامۆن.
١٥ کوڕەکانی یۆشیا:
یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
دووەمیان یەهۆیاقیم و
سێیەمیان سدقیا و
چوارەمیشیان شەلوم بوو.
١٦ ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.
وەچەکانی بنەماڵەی پاشایەتی لەدوای ڕاپێچکردنەکە
١٧ نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
شەئەلتیێلی کوڕی، ١٨ هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
١٩ کوڕەکانی پەدایا:
زروبابل و شیمعی.
کوڕەکانی زروبابل:
مەشولام و حەنەنیا و
شەلۆمیتی خوشکیان.
٢٠ هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو:
حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.
٢١ ناوەکانی حەنەنیا:
پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
٢٢ کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی شمەعیاش:
حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
٢٣ کوڕەکانی نەعەریا:
ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
٢٤ کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
هۆدەیڤاهو، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.